نووسین: د. عه‌بدولمونعیم ئه‌بوولفوتوح*
وه‌رگێڕانی بارام
دێمۆکڕاسی سیستمێکی ڕۆژئاوایی‌یه که په‌یوه‌ندی به دروست‌بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌وروپا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه هه‌یه، ئه‌ويش به‌هۆی به‌رپابووني شۆڕشیی پیشه‌سازی‌و کۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات‌و په‌یوه‌ندی نێوانياندا به دی هاتن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی رۆشنگه‌ری، دێمۆکڕاسی وه‌کوو مکانیزمێک بۆ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به شیوه‌یه‌کی گشتی‌و مێکانیزمێک بۆ رێکخستنی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک که دادپه‌روه‌ری له نێو خه‌ڵکدا به دابه‌شکردنی ئه‌رک‌و مافه‌کان وه‌کوو ئامانجێکی سه‌ره‌کی بێنێته دی‌و هه‌روه‌ها دێمۆکڕاسی، ئازادی، له دۆخی په‌یڤی‌و له‌فزی ئه‌بستراکتی خۆی بێنێته ده‌ره‌وه‌و جلکی پڕاتیکی له گۆڕه‌پانی واقیعدا له‌به‌رکا.

