تبليغاتX
عه قڵ وه حی ئه وین
عه قڵ وه حی ئه وین
عه قڵ وه حی ئه وین
سه‌ده‌یه‌ک ته‌مه‌نی نوورین- مامۆستا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕیس به‌ پێنووسی خۆی بناسه‌

 

پرۆژه‌ی تیشک

کتێبی دوانزه‌یه‌م

        

  سه‌ده‌یه‌ک ته‌مه‌نی نوورین- مامۆستا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕیس به‌ پێنووسی خۆی بناسه‌

    ئاماده‌کردنی: عه‌بدولدائیم مه‌عرووف هه‌ورامانی

 

2007 زایینی‌-1428 كۆچی‌

یه‌که‌م: کتێبه‌که‌: 1،2 مێگا بایت

دووه‌م: پاشکۆ 3،4 مێگابایت

 

 




 

|+| نوشته شده توسط محه ممه د شاهۆ کوردستانی در سه شنبه 30 بهمن1386 ساعت 11:58 |

یادێک له‌ جه‌لال مه‌له‌کشا

 

 

                                                       جـه‌لال مه‌له‌کشا

 

کاتژمێر چواری دوانیوه‌ڕۆیه‌. له‌ ئه‌نستیتۆی ئه‌حمه‌دی خانی له‌ شاری ورمێ، چاوه‌ڕوانی میوانه‌کانین.

یه‌کێک له‌ میوانه‌کان زۆر له‌ سه‌ر خۆ ته‌قه‌ی لێدا و ده‌رکه‌که‌ی کرده‌وه‌. له دڵی خۆم دا کووتم بڵێی ئه‌و بێت یان......

هاته‌ژووره‌وه‌، جه‌سته‌یه‌کی لاواز، چرچ و لۆچی ناو چاوانی دونیایه‌کی پڕ له‌ سته‌م و نابه‌رابه‌ری ده‌هێنا پێش چاو. هه‌ستاینه‌وه‌ له‌ به‌ر پێی، له‌ گه‌ل هه‌موومان ته‌وقه‌ی دایه‌وه‌، کووتی وا دیاره‌ ده‌بێ خۆم معرفی بکه‌م. من جه‌لال مه‌لکشام.

ته‌زوویه‌ک به‌ دڵم دا هات......و له ناکاو بۆ چرکه‌یه‌ک له‌ خۆمدا وون بووم و هه‌ستم به ئازارێکی تاقه‌ت پڕووکێنه‌ر و تێکه‌ڵاوییم له‌ گه‌ل شێعڕه‌کانی جه‌لالی مه‌له‌کشا بووم......

 

وه رگیراو له:http://www.peyv.blogfa.com/


ادامه مطلب
|+| نوشته شده توسط محه ممه د شاهۆ کوردستانی در یکشنبه 28 بهمن1386 ساعت 11:53 |

خوایه...

 

 

خوايه...

ئيي تويه هه مو ئه رزو هه مو حوايه                   بو كه س نيه غه يري تو په نايه

گه ر تو به دلي نه ده ي په نايه                            ئه و دل په ره كايه هه ل ودايه

هه ركه س كه جيهاني روني دييبي                   ئيدي مه گه هه ر نه ديو بدي بيه

ئينا تو هه ر به خويي ده ناسي                   هه رچي هه شه هه ر له تويي ده ناسي

تو بيژي به ئاو مه رو ده ويستي                       گه ر بيژي به به رد برو ده بيستي

به گشته دروه كوتوته تيژ تيژ                                 به و گشته زمان داره بيژ بيژ

هه ر توي كه ده زاني چيان له دلدا                  ئه و زيله هه زار ئه وان له گل دا

ريشاليه گيا له بن زوييدا                                           كي بي په لي نيشاني وي دا

كاله ك ده چي شيرينايه تي بيني                  كه كره ش به ري تفت و تالي ديني

ئه و ئه رزه كرا هه زار تيشه                                   تيدايه به شي  هه زار ريشه

ده ي كيه كه وا به شيان كات                         تيكرا به به شي خوي دابينيان كات

                                                                         مه هاباد - عه بدوللا ئه حمه دیان


وه رگیراو له ریگای بخته وه ری
|+| نوشته شده توسط محه ممه د شاهۆ کوردستانی در چهارشنبه 17 بهمن1386 ساعت 20:24 |

ئیسلام‌ و سیسته‌می دێمۆکڕاسی

2008 01 21 - 12:20

 
نووسین: د. عه‌بدولمونعیم ئه‌بوولفوتوح*
وه‌رگێڕانی بارام
دێمۆکڕاسی سیستمێکی ڕۆژئاوایی‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ دروست‌بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌وروپا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ويش به‌هۆی به‌رپابووني شۆڕشیی پیشه‌سازی‌و کۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له‌ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات‌و په‌یوه‌ندی نێوانياندا به‌ دی هاتن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی رۆشنگه‌ری، دێمۆکڕاسی وه‌کوو مکانیزمێک بۆ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی‌و مێکانیزمێک بۆ رێکخستنی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک که‌ دادپه‌روه‌ری له‌ نێو خه‌ڵکدا به‌‌ دابه‌شکردنی ئه‌رک‌و مافه‌کان وه‌کوو ئامانجێکی سه‌ره‌کی بێنێته‌ دی‌و هه‌روه‌ها دێمۆکڕاسی، ئازادی، له‌ دۆخی په‌یڤی‌و له‌فزی ئه‌بستراکتی خۆی بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌‌و جلکی پڕاتیکی له‌ گۆڕه‌پانی واقیعدا له‌به‌رکا.
 
سه رچاوه ی ده ق:http://www.4rojhelat.org/index.php?id=1785

ادامه مطلب
|+| نوشته شده توسط محه ممه د شاهۆ کوردستانی در چهارشنبه 17 بهمن1386 ساعت 20:9 |

ژماره‌ی نوێی گۆڤاری زرێبار

 

                               


ژماره‌ی نوێی گۆڤاری زرێبار که تایبه‌ت به پرسی کرماشان و ئیلام ته‌رخان کراوه،بڵاو کرایه‌وه. کرماشان و ئیلام که به باشووری کوردستانی ئێران ده‌ناسرێت خاوه‌نی مێژینه‌یه‌کی شکۆداره و ئه‌زموونی پڕبایه‌خی ژیار و شارستانیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی له‌خۆ گرتووه. کرماشان و ئیلام خاوه‌نی پێکهاته‌ی ئایینی و فه‌رهه‌نگی جیاوازه و نیشتنگه‌ی ته‌ریقه‌ت و ئایینه کۆنه کوردییه‌کان وه‌کوو یارسان و ئیزه‌دیه‌کانه. به‌داخه‌وه ئه‌م ناوچه دێرین و ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری کانگا و سامانه سروشتییه‌کان و هه‌روهه‌ها سه‌رمایه و توانستی ئینسانی، ئه‌وڕۆکه گیرۆده‌ی کێشه‌ی جیاواز وه‌کوو بێکاری،هه‌ژاری و .. هاتووه و راده‌ی تووشبوون به ماده سڕکه‌ره‌کان له‌م ناوچه به‌نرخه‌ی کوردستاندا روو له زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رسووڕهێنه‌ره. گرفتێکی‌تر که له هه‌موویان دزێوتر و ناحه‌زتره قه‌یرانی شوناس و دابڕان له ناسه و زمانی کوردیه که توانه‌وه و داڕووخانێکی فه‌رهه‌نگی ئێجگار مه‌زنی لێکه‌وتۆته‌وه. بێگومان چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه نه‌ته‌وه‌ییه پێویستی به بزاوت و جووڵانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و فیکرییه و هه‌ر به‌م پێیه‌ش زرێبار له فایلی تایبه‌ت به کرماشان و ئیلام هه‌نگاوێکی چکۆله‌ی له‌م بواره‌وه هه‌ڵهێناوه.

 

وه رگیراو
له:http://kurdishstudents.com/shownews.aspx?Newsid=2079


ادامه مطلب
|+| نوشته شده توسط محه ممه د شاهۆ کوردستانی در شنبه 13 بهمن1386 ساعت 14:19 |

دایه گیان بگری ... «شیعری ماموستا شه ریف»

 

دایه  گیان  بگری  له سه ر  خاکم  که وا  شینم  ده وی

زور  بگریه  دایه  گیان  فرمیسکی  خوینینم  ده وی

من  گولی سه د  ئارزووی  ژینم  له خاکا خه و تووه 

خاکی مه یدانی خه بات  ره نگینی  خوینی من بووه

دامه نیشه  دایه  گیان  بو  هاتنی  من  چاوه ری

دلنیا به ‌‌‌ِ به سیه تی ِ بو  دنگی  درگا  مه گره  گوی

دایه گیان سویندم به فرمیسکی  گه ش و  ئیشی  دلت

دایه گیان سویندم  به  جه و رو  مه ینه تی  بی حاسلت 

    «شیعری ماموستا شه ریف»


ادامه مطلب
|+| نوشته شده توسط محه ممه د شاهۆ کوردستانی در شنبه 13 بهمن1386 ساعت 11:28 |

نوێترین ژماره‌ی هه‌ژان

منبع: سا یت هه ژان


ادامه مطلب
|+| نوشته شده توسط محه ممه د شاهۆ کوردستانی در سه شنبه 2 بهمن1386 ساعت 10:35 |